هەژماری بانکی بۆ پێشمەرگە دەکرێتەوە

25.01.2021
جەماوەر نیوز
شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاند لە دیدار و کۆبوونەوەماندا لەگەڵ د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەئەنجومەنی وەزیران، جەختمانکردوە لەسەر هەماهەنگی فەرمانگە و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ خێراترکردنی پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ رێکخستنەوەی مووچەخۆران لەریزی هێزەکانی پێشمەرگەو دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ تاک بەتاکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لەو دیدارە، کە بەرپرسی تیمی بایۆمەتری لەئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرانی یەکەی ۷۰ و ٨۰ ئامادەیبوون، بەووردی میکانیزمی ئەو پڕۆسەیە تاوتوێکرا، کە دەرئەنجام بەخزمەتی خێراکردنی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

زۆرترین خوێندراو