
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی ئافره‌تێك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه:
بۆ / سەرجەم کەناڵەکانى ڕاگەیاندن ( بینراو – بیستراو – خوێندراو )
بابەت / هەڵدانەوەى گۆڕ
پاش بڵاو بونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیی لە بارەى هەڵدانەوەى گۆڕێک لە گۆڕستانى غەریبان بەدواداچوونمان بۆ ڕوداوەکە کرد بۆمان دەرکەوت ئەو گۆڕە گۆڕی هاوڵاتیەکى سورى بووە بە ناوى ( رابیعە محمد فارس / تەمەن / 80 ساڵ ) خەڵى کۆبانێ ڕۆژئاواى کوردستانە و لە بەروارى 18/6/2020 لە پارێزگاى هەڵەبجە کۆچی دواى کردووە و لە بەروارى 11/1/2021 بە ئاگادارى لایەنى پەیوەندى دار هەستاون بە گواستنەوەى تەرمەکە بۆ شارى کۆبانێ لە ڕۆژئاواى کوردستان لە هەمان کات خزم و کەس و کارەکەشی ماڵیان گواستۆتەوە بۆ شارى کۆبانێ لە ڕۆژئاواى کوردستان . بۆ ئاگاداریتان .
لەگەڵ ڕێزدا .....
مقدەمی پۆلیس
بەرزان عوسمان محمد
وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگای هەڵەبجە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052