جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (20ی شوباتی 2021) وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و به‌هاوكاری كۆمپانیای دانه‌غاز ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه، كه ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای گشتی ببوون.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با:
هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی دانه‌غاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی كارەبا، هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای دانه‌غاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكییە بكەن.
وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لە رێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا رووبدات.
راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا
20/2/2021