په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر داوا له‌ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا ده‌كات فۆڕمی وانه‌بێژی پڕبكه‌نه‌وه‌

23.02.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2021 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌ ئەو كه‌سانه‌ی كە دەیانەوێت ببن بە وانەبێژ، پێویستە فۆڕم پڕ بكەنەوە و لە سنووری ئەو پەروەردانەی كە داوای وانەبێژیان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، روونیكردووەتەوە: "بۆ ئەوكەسانەی داوای فۆڕمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆڕمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "بەهیچ شێوەیەك فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت".

زۆرترین خوێندراو