پۆلیسی هەولێر ده‌ست بەسەر ژماره‌یه‌ك خەنجەر بۆکس و چەقۆدا ده‌گرێت

28.02.2021
جەماوەر نیوز
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر دەیان دامبۆكس (خەنجەر بۆکس) و چەقۆدا گرتووە و لە هەڵمەتەکە بەردەوام دەبن.
لە راگەیێندراوی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێردا هاتووە، ئەو خەنجەر بۆکس و چەقۆیانەی دەستیان بەسەردا گرتوون، لە هەندێك شوێن كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرا.
وەکو پۆلیس دەڵێت، هەڵمەتەكەیان بەردەوام دەبێت تاوەکو دیاردەی فرۆشتن و هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆكس و سەرجەم ئامرازە قەدەخەكراوەكان بنبڕ دەكرێن.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ