سبه‌ی پێشبینی ده‌كرێت لێزمه‌ باران ببارێت

04.03.2021
جەماوەر نیوز

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، کاریگەرى شەپۆلی بارانبارین تا کاتەکانى دواى نیوەڕۆی سبەی رۆژی ھەینی بەردەوامى دەبێت، لە پاشنیوەڕۆ بارانبارین تا رادەیەک کۆتاى دێت لە زۆربەى ناوچەکان، سبەى پلەکانى گەرما  بە چەند پلەیەک روو لە نزمبوونەوە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیادا، لە كاتەكانی ئێوارەدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت.
لەبارەی كەش و ھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە هەندێك كاتدا لێزمە باران دەبێت و ئەگەری تەزرە ھەیە لەسەر لوتكە بەرزەكان بەفر دەبارێت.


زۆرترین خوێندراو