ئه‌مڕۆ ده‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر ده‌بیسترێت

18.03.2021
جەماوەر نیوز
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، تاوەکو کاژێر 15:30 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە گوێبیستی دەنگی گەورە دەبن و "تکایە مەترسن."
موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە هۆکاری دەنگە گەورەکە راگەیاند "ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە کاژێر 12:30 تاوەکو کاژێر 15:30 خولەک، گوێبیستی دەنگێکی گەورە دەبن، چونکە هێزەکانی هاوپەیمانان چەند کەلوپەلێکی سەربازیی بەسەرچوو لەناو دەبن."
لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر  هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس، ئاسایشی هەولێر و ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری ئاگادارکردووەتەوە کە ئەمڕۆ هەندێک کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو دەتەقەێنن و داوایان کردووە کە تووشی دڵەڕاوكێ نەبن.
لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەمنییەتێکی تووند گیراوەتەبەر و هەموو هێزەکان لە ئامادەباشیدان. 

زۆرترین خوێندراو