كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

05.04.2021
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش و ھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ دوو شه‌مه‌ 5ی نیسانی 2021 ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، خێرایی با لە 10 – 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
لەبارەی  كه‌ش و هه‌وای سبەی سێ شه‌ممه‌ كەشناسی پێشبینی دەكات ئاسمان نیمچە ھەور و پەڵە ھەور دەبێت.