ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی نیسانی 2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شایسته‌داراییه‌كانی فیدراڵییه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین رێنمایی پێده‌ربچێت، ئه‌و كات یاسای بودجه ده‌نێرینه په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی له بودجه‌ی عێراقیش هه‌بوو، ئێستا ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجام، بۆ به‌رچاوڕوونی، ئێمه (3) سه‌رچاوه‌ی داهاتمان هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌و شایسته داراییانه كه له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه دێت، ئه‌وه‌ی دووه‌م داهاتی نه‌وتییه و به‌شی سێیه‌م داهاتی نانه‌وتییه، ئێستا داهاته‌كانی ئێمه دیار، خه‌رجییه‌كانیشمان دیارن، چۆنیه‌تی ئه‌و خه‌رجییانه دیاری بكه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین، واقعی بین، نه‌وه‌ك خه‌رجییه‌كی زیاد ئاماده بكه‌ین، پێمان پڕنه‌كرێته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ژمارانه له‌یه‌ك نزیك بن، له‌داهاتوودا به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت جێبه‌جێ بكرێت، بێگومان كاری له پێشینه‌ی ئێمه دابینكردنی مووچه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی له سه‌ره‌تای پێشكه‌شكردنی كابینه‌كه‌مان خستوومانه‌ڕوو، پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه".
ناوبراو وتیشی نامه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای گومانه‌وه مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ رێككه‌وتن بكه‌ین، راسته ئێمه ئه‌زموونێكی تاڵمان هه‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، حكومه‌تی فیدراڵی له مانگه‌كانی (1 و 2 و 3) به‌پێی ئه‌و یاسایه هیچی بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌كردووه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، ئه‌و سێ مانگه‌ی كه رۆیشتووه مه‌قاسه بكرێت، بزانرێت كێ چه‌ندی ده‌كه‌وێته سه‌ر، ئێمه له پێش چاوی رای گشتی عێراقی و كوردستانی و جیهانی ده‌ڵێین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك خۆی حه‌كه‌م بێت بزانێت حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێی كردووه، هیوادارین حكومه‌تی عێراقیش به‌و جۆره كار بكات كه به هه‌مان ئاراسته و نه‌فه‌س بێت".
مه‌سرور بارزانی ئاشكرای كرد، "حكومه‌تی فیدراڵی مولزه‌مه به جێبه‌جێكردنی ناردنی شایسته داراییه‌كان، له سه‌ره‌تاوه‌ش "سه‌رۆك بارزانی" له‌سه‌ر هێڵ بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان، ئه‌وه‌ش هۆكاربووه بۆ رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و عێراقیش".
له باره‌ی نه‌مانی لێبڕینی موچه مه‌سرور بارزانی روونیكرده‌وه، "سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسی و په‌رله‌مانتارانه ده‌كه‌م، كه باسی مووچه ده‌كه‌ن به‌بێ لێبڕین، دڵنیابن حكومه‌ت زیاتر له‌وان دڵسۆزه بۆ ئه‌وه‌ی لێبڕێن نه‌مێنێت، نامانه‌وێت كه‌س بڵێت داهات نییه و مووچه كه‌مه، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌مه روونبكه‌ینه‌وه، ئێمه سێ داهاتی سه‌ره‌كیمان هه‌یه، داهاتی به‌غدا و نه‌وتی و نانه‌وتی، به‌ڵام قه‌رز و ئیلتیزاماتی دیكه‌ی له‌سه‌ره. قه‌رزی بانك و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ كۆمپانیای سۆمۆ و نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی بۆ حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بێت، پێویسته به‌راورد بكرێت لێره داهات چه‌نده و چه‌ند ده‌درێته حكومه‌تی فیدراڵی و ئه‌وانیش چه‌ند ده‌نێرن".
روونیشیكرده‌وه، "داوامان وایه له حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌و خاڵه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆی و له‌كاتی خۆیدا بنێرن".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052