وه‌رگرتنی ڤاكسین ڕۆژوو ناشكێنێت

13.04.2021
جەماوەر نیوز
دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سەعید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان راگه‌یاند، وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رۆژوو ناشكێنێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسین نه‌ ده‌كه‌وێته‌ قاڵبی خواردن و خواردنه‌وه‌ و نه‌ وزه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ رۆژوون ده‌توانن ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان روونیشی كرده‌وه‌، خۆپارێزی له‌ ئیسلامدا واجبه‌ و پێویسته‌، هه‌ر كه‌سێكیش له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌، هه‌ستی كرد بێهێزه‌ و ناتوانێت له‌ رۆژووه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، ده‌توانێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆی رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت و دوای ره‌مه‌زان بیگرێته‌وه‌، فدیه‌شی ناكه‌وێته‌ سه‌ر.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا وه‌یسی زیاتر روونیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و ڤاكسینه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌رزییه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو له‌ش نه‌ك ده‌م و لووت، واتا له‌ هیچ یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ نییه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر حوكمی به‌تاڵبوونه‌وه‌ی رۆژوو.