گەشتكردن لە فڕۆكەخانەی ھەولێر ئاسایی بووەتەوە

15.04.2021
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر راگیران، ئێستا گەشتكردن ئاسایی بووەتەوە.
ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر راگەیاند: "گەشتكردن لە فڕۆكەخانەی ھەولێر ئاسایی بووەتەوە".
روونیكردەوە: "شەوی روبردوو بەھۆی ئەو ھێرشەی كرایە سەر فڕۆكەخانە، بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكان تا كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی راگیران، بەڵام ئێستا ھیچ كێشەیەك نییە".

زۆرترین خوێندراو