ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

21.04.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 21ی نیسانی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
له‌ كۆونه‌وه‌كه‌دا گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و رەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە. ھەروەھا خستەڕووی ھێڵەگشتییەکانی رەشنووسی یەکەمی پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان.

زۆرترین خوێندراو