سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی كازمی ده‌كات

21.04.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2021 ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وی ئاماده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رببڕێت هه‌رچی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌ جێبه‌جێیبكات.

وتیشی ده‌مانه‌وێت بودجه‌ بكه‌ینه‌ نه‌خشه‌ ڕێگا بۆ زیادكردنی داهات.

له‌باره‌ی چونی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ئومێد سه‌باح وتی شانده‌كانی هه‌رێم له‌ مه‌ودوا كه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به‌ پێی پسپۆڕییه‌ واته‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق داده‌نیشێت.