مەسرور بارزانی: ئاماده‌ین پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌ بواری كاره‌با له‌گه‌ڵ عێراق ئەنجامبدەین

22.04.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی نیسانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماجد حەنتوش وەزیری کارەبای حکومەتی فیدراڵی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و هەوڵەکان بۆ باشترکردنی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا کرا .
سەرۆکی حکومەت، وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبای فیدرالی و تۆڕی کارەبای نیشتمانیی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش، ئاماژەشی بەوەدا کە عێراق، خاوەنی سامانێکی ماددی و مرۆیی دەوڵەمەندە کە ئەگەر بە باشی سوودی لێ وەربگیرێت، کاریگەریی ئەرێنی لە سەر باشتربوونی ژیانی هاووڵاتییان بە گشتی و کارەبا بە تایبەتی دەبێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ