وه‌زیری په‌روه‌رده‌: دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كرێته‌وه‌

02.05.2021
جەماوەر نیوز
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ینه‌وه‌.
ناوبراو وتیشی پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌ پرۆگرامه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ و خوێندكاران له‌و بابه‌تانه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئالان حه‌مه‌ سه‌عید هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك هاوكار بێت و ڕاگه‌یاندنه‌كانیش كار بكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌.