حاكم شێخ له‌تیف: ده‌نگ به‌ په‌رله‌مانتاری دووباره‌ مه‌ده‌نه‌وه‌

03.05.2021
جەماوەر نیوز

حاكن شێخ له‌تیف له‌ نوسینێكیدا به‌ ناونیشانی " ئەگەر ھەر دەتەوێ دەنگ بدەی "هێما بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ده‌نگ به‌ په‌رله‌مانتاری دووباره‌ مه‌ده‌نه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی كه‌ نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:حیزبە ئۆپۆزسێۆنەکانی جاران ڕەخنەیان لە یەکێتی و پارتی دەگرت کە پەرلەمان و پۆستە حکومیەکانیان بۆ ھەندێ دەم و چاو قۆرخ کردوە، کەچی دەرکەوت ئەوان بە ئیسلامیەکانیشەوە زۆر خراپترن، تۆش کەدەنگدەری ئەو حیزبانەی چ سودێک لەوە دەبینی غەیری ئەوەی ھەموو جارێک ببیتە پەیژە خەڵک بەسەر پشتدا سەرکەوێت و ئەوانی پێ خۆشگوزەران بژین.

ده‌قی نوسینی حاكم شێخ له‌تیف:
ئەگەر ھەر دەتەوێ دەنگ بدەی
1- تکایە دەنگ بە کاندیدێک مەدە خۆی ناوچەکەی خۆی جێھێشتوەو لەشارێکی تری خۆشگوزەران دەژی ، واتە ئەو خۆی لەتۆ جیاکردۆتەوە، ئیتر ھەموو بەڵینەکانی کەدەڵێ ئەگەر دەنگم پێ بدەن خزمەتتان دەکەم جگە لە ھەڵخەلەتاندن و وەرگرتنی دەنگ نەبێ چیتر نیە، ئەمە بۆ ھەموو بازنەکان ڕاستە بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان و ناوچە جێناکۆکەکان.
چونکە سودی ھەڵبژاردنی بازنەیی بچوک بۆ ئەوەیە خەڵکی ناوچەکە کەسێکی ناوچەی خۆیان ھەڵبژێرن کە لەناوخۆیاندا بێت و بیناسن و بیانناسێت و ڕۆژانە لەگەڵ کێشەو ئازارەکانیان بژی.
2- دەنگ مەدە بەدووبارە بەتایبەتی بۆ بەغدا ، چونکە ناتوانێ بەڕاستەوخۆ ھیچ بکات بۆ ناوچەکەی بۆیە کە ھەر دەبێ ژمارەیەک لە ھەربازنەو پارێزگایەک دەربچن با خەڵکی نوێ بن، حیزبە ئۆپۆزسێۆنەکانی جاران ڕەخنەیان لە یەکێتی و پارتی دەگرت کە پەرلەمان و پۆستە حکومیەکانیان بۆ ھەندێ دەم و چاو قۆرخ کردوە، کەچی دەرکەوت ئەوان بە ئیسلامیەکانیشەوە زۆر خراپترن، تۆش کەدەنگدەری ئەو حیزبانەی چ سودێک لەوە دەبینی غەیری ئەوەی ھەموو جارێک ببیتە پەیژە خەڵک بەسەر پشتدا سەرکەوێت و ئەوانی پێ خۆشگوزەران بژین.
3- لای ھەندێک لە پەرلەمانتار، پەرلەمانتاری لەکوردستان یان ئەنجومەنی پارێزگا یان پەرلەمانتاری بەغدا ھەر لەیەکەم ڕۆژیەوە چونکە بەنیازی خۆ کاندید کردنەوەیە چوار ساڵەكە وەك بانگەشە بەکار دەھێنێ بۆ دووبارە خۆ کاندید کردنەوە ، بۆیە لەناو پەرلەمان ھیچ کارێکی ئەو تۆ ناکەن ، بەڵام لە میدیاو سۆشیال میدیاوە ژاوەژاوو قسەی بێ کردار زۆر دەکەن و خۆیان دەکەن بەپاڵەوان، بۆیە ھەقە دەنگیان پێ نەدرێتەوە ، بۆ لەمەودوا بۆ ئەوەی لە ژاوەژاوو موزایەدەچی ڕزگارمان بێت، ھەقە کەس دەنگ بەدووبارە نەدات ، ئەگەر کەسەکە چالاک بوبێت و ئینجازی ھەبوبێت لە ماوەی پەرلەمانیەکەی باھیچ نەبێ خولێکی دواتر خۆی ھەڵبژێرێت واتە چوار ساڵ ڵەماڵەوە بێت، ئەگەر دەسکەوتی ڕاستەقینەی ھەبوبێت خەڵک بیری دەمێنێ، پەرلەمانتاریش ئیتر ئەوەندە موزایەدەو ژاوەژاوی بێ کردارو موزایەدە ناکات.


زۆرترین خوێندراو