وه‌زاره‌تی نه‌وت: حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەستی به‌غدا نه‌كردووه‌

08.05.2021
جەماوەر نیوز
ڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021ی عێراق بەندە بە رێککەوتنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراقەوە.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگەیاند: "ماددەیەک لە یاسای بودجەی ئەمساڵدا هەیە کە دەڵێت، بودجە لە رۆژی پەسندکردنییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەو رۆژەش کۆتایی مانگی ئاداری رابردووە. جگە لەوە، بودجەی فیدراڵی لە سەرەتای ساڵی 2021ـەوە هەژمار دەکرێت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەحمەد سەفار وتی: "سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیی ئەمساڵدا، ئەو بابەتە لە پەرلەمان نەماوە و بەندە بە دانوستاندن و رێککەوتنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق، بەڵام هەژمارکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەبێت".
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق  راگەیاند: "هه‌رێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی رادەستمان نەکردووە".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ