وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ڕۆڵی پیشمه‌رگه‌ به‌رزده‌نرخێنێت

10.05.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ ۱۰ ی ئایاری ۲۰۲۱ عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کارووباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لەشاندێکی سەربازی بەسەرۆکایەتی عەمید هێرش یاریدەدەری فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی كرد.
لەدیدارەکەدا بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، باس لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی کرا بەتایبەتی بابەتی گواستنەوەی دۆسییەکانی شەهیدانی پێشمەرگەو زێرەڤانی بۆسەر وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی (یاسای ژمارە ۲ ی ساڵی ۲۰۲۰).
لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا وەزیری کارووباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی پێشمەرگەی کوردستانی بەرز نرخاند لە پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و پاراستنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەو پێناوەشدا هەزاران ڕۆڵەی بەئەمەکی کردە قوربانی خاکی پیرۆزی کوردستان.

زۆرترین خوێندراو