سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمییه‌له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت

11.05.2021
جەماوەر نیوز
بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پیرۆزبایی جه‌ژنی له‌ هاووڵاتیان و موسڵمانانی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، سبه‌ی ده‌وامی ئاساییه‌ و ته‌نیا پێنجشه‌ممه‌ پشووی جه‌ژنه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌وام ئاساییه‌.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێمدا بڵاویكرده‌وه‌ بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان و  موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەین.
 هاووڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە کە یەکەم ڕۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو.
 دەوامی فەرمیش هەفتەی ئایندە لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 16/5/2021 دەست پێ دەکاتەوە.

زۆرترین خوێندراو