سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەلجیکا

09.06.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە "دارا رەشید"، وەزیری پلاندانان و "سەفین دزەیی"، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین خوێندراو