عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ووڵاتی پۆڵۆنیا ده‌كات

14.06.2021
جەماوەر نیوز
کاتژمێر ۱۱ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە  ۱٤ ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود،وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان،لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە زیاد ڕەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ووڵاتی پۆڵۆنیا كرد.
 وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستخۆشی لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆئیش و کارو هەوڵەکانی ڕابردوویان لە بواری کارکردن بۆ بەنێو دەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی ئێزدییەکان.
دواتر زیاد ڕەئوف وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو پێشوازییەگەرمە، بە ووردی باسی پرۆگرامی سەردانەکەی کرد و تیایدا ئاماژەی بە ئیشوکار و پلانی نوێنەرایەتیەکەیان کرد لە پۆڵۆنیا بە ئامانجی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ووڵاتە،هەروەها هەموو ئامادەییەکی خۆیان و نوێنەرایەتییەکەیانی دووپات کردەوە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی نێوان وەزارەت و حکومەتی پۆڵۆنیا بۆ ئاڵو گۆڕی ئەزمون و سوودی دوولایەنە ،بە ئاگاداری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەوەش بۆزیاتر خزمەتکردنی پرسی جینۆسایدی گەلی کورد لە سەروویانەوە کەیسی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و جینۆسایدی ئێزدییەکان.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ