بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان ده‌كرێت

18.07.2021
جەماوەر نیوز
بودجەیەکی تایبەت بەبڕی 480 ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخانکرا.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند "لەپێناو گرینگیدان بە رەوشی تەندروستی هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەڵەبجەی شەهید، کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایین، دوای چالاکردن و دەسبەکاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتووان، رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی، بۆ تەرخانکردنی بڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مانگانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ