عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ كۆنسوڵی ئیمارات ده‌كات

27.07.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ ۲۷ ی تەموزی ۲۰۲۱ عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت ، پێشوازیکرد لە ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاهیری، کۆنسوڵی گشتی شانشینی یەکگرتووی عەرەبی كرد.
له‌ دیدارێكدا وەزیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژەی بە مێژووی قوربانیدان و تێکۆشانی گەلی کوردستان کرد لەپێناوی ئازادی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە و لەم پێناوەشدا دەیان هەزارشەهیدی بەخشیوە و بەردەوامیشە لەسەر خەباتکردن دوور لە توندو تیژی بۆ چەسپاندنی مافەکانی لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا.
لەبەرامبەردا کۆنسوڵی گشتی وڵاتی ئیمارات خۆشحاڵی خۆی بەو دەرفەت و دیدارە دەربڕی و جەختی کردەوە لەسەر پشتگیری بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و سەرسامی خۆیشی نیشاندا لەو پێشکەوتنانەی کە گەلی کورستان لە ماوەیەکی کەمدا پێی گەیشتووە و ئاماژەی بەخاڵی گەشی سیاسەتی هەرێمی کوردستان کرد لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لەخۆگرتنی ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەی ناوچەکە لە ئاکامی جەنگی دژ بە داعش و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ پەرەپێدانی پەیوندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان ئیمارات خواست.

زۆرترین خوێندراو