له‌ پشدەر سێ کەس دەستگیرده‌كرێت

02.08.2021
جەماوەر نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناحیەی ژاراوە سەر بەقەزای پشدەر (قەڵادزێ) 3 کەسی دەمامکدار هێرشیان کردە سەر گەنجێک و بە چەقۆ برینداریان کرد تۆمەتبارەکان ڕایانکرد بۆ شوێنێکی نادیار.
پاش ئەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و دادوەر بڕیاریدا بەدەستگیرکردنی تۆمەتباران، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامە و شوێنی مانەوەیان هەرسێک تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر دەستگیرکران، باری تەندروستی بریندارەکە جێگیرە.


زۆرترین خوێندراو