حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ری كه‌م ئاویی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات

12.08.2021
جەماوەر نیوز
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بۆ چارەسەری کێشەی کەم ئاویی چەمچەماڵ حکومەت بڕی 7 ملیار و 680 ملیۆن دینار خەرجدەکات. 
رۆژی 11-07-2021 نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندرواێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاویی چەمچەماڵ لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم بڕی 7 ملیار و 680 ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاویی چەمچەمال خەرج بکرێت. 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، سەرۆکی حکومەت دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ."
پێشتر وەزارەتی شارەوانی بە نووسراوی ژمارە (2609) کە لە 24-05-2021 ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا، پێشنیازکرا بە تەرخانکردنی زیاتر لە 7 ملیۆن و 681 هەزار دۆلار بۆ هەڵکەندنی ژمارەیەک بیری ئیرتیوازی لە ناوچەی کانی شەیتان و بەستنەوەی بە هێڵی ئاوی چەمچەماڵەوە، هاوکات لە خاڵی دووەمدا وەکو چارەسەری بنەڕەتی کێشەی ئاوی چەمچەماڵ پێشنیازی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵی کرد. 


زۆرترین خوێندراو