ئاگر لە چیای بۆتێ لە سنووری شارۆچکەی سەرکەپکان کەوتووەتەوە

13.08.2021
جەماوەر نیوز
ئاگر لە چیای بۆتێ لە سنووری شارۆچکەی سەرکەپکان لە ئیدارەی راپەڕین کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیدان.
نەقیب عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی راپەڕین راگەیاند، "کاژێر 02:23ـی دواینیوەڕۆ ئەمڕۆ 13ی ئابی 2021 ئاگر لە نزیک جادەکانی دۆڵی شاورێ لە سنووری شارۆچکەی سەرکەپکان لە ئیدارەی راپەڕین کەوتەوە".
عەلی قادر ئاماژەی بەوەش دا، "ئێستا ئاگرەکە بەرەو شاخەکان دەچێت و هەڵکردنی باش وایکردووە کۆنترۆڵکردنی ئاسان نەبێت، بەڵام لەگەڵ پۆلیسی دارستان لە هەوڵی دانانی ئاگربڕێکداین بۆ ئەوەی رێگە لە تەشەنەکردن بکەین".
وتەبێژی بەرگریی شارستانی دەشڵێت،"تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و بە بەردەوامبوونیشی زیانی بۆ ئاوەدانییەکان نابێت، بەڵام زیان بە رەز و باخ و پوش و پاوان دەگەیێنێت."

زۆرترین خوێندراو