له‌ سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیركران

25.08.2021
جەماوەر نیوز
چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و چاویان كوێر كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و لێیاندابوو و چاوێكیان كوێركردبوو.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌ پاش ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگاداركرایەوە لە بونی ڕوداوێك لەنزیك باخی گشتی كە چوار تۆمەتبار هەڵیان كوتاوەتە سەر هاوڵاتییەكی تەمەن 35 و بەهەرچواریان لێیانداوەو بەرەو شوێنیكی نادیار هەڵاتبوون ، پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی دەركەوت بەهۆكاری لێدانەكە چاوێكی لەدەستداوە .
لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكەكراو بریندارەكە هیچ كام لە تۆمەتبارانی هەڵاتوی نەدەناسی بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەئەنجام گەیشتن لە لێكۆڵینەوەكان توانرا لەماوەیەكی كەمدا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێن .
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
أ ، م ، م
ق،خ،خ
س،خ،ع
م،أ،س
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

زۆرترین خوێندراو