حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانی زانكۆ داده‌مه‌زرێنێت

05.09.2021
جەماوەر نیوز
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە واژۆی خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان و داتاكان و بەدواداچوون بەوەكالەتی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆ حكومیەكان لە هەرێمی كوردستان/ بەڕێوەبەرایەتی تۆمار كراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاماری خوێندكارە یەكەمەكای سەر ئاستی بەشەكان بۆ ساڵەكانی 2016-2020یان بۆ ڕەوانە بكەن، بەپێی خشتەی كە بۆتان بەڕێگای ئیمەیڵی ئەلیكترۆنی دەنێرین، لەماوەی یەك هەفتەدا بۆمان ڕەوانە بكەنەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی 15ی ئابی 2021 ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی ئاراِستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد و ڕایگەیاند، دوای لێكۆڵینەوە لە بابەتی دامەزراندنی سێ یەكەمەكان لەسەر ئاستی بەشەكان لەدەرچوانی ساڵی خوێندنی 2016 -2017 لەكۆلێژ و پەیمانگاكان، پێویستمان بە بەدامەزراندنیان هەیە لەبری ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن

زۆرترین خوێندراو