
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ دوو شهممه ۱۳ ی ئەیلولی ۲۰۲۱ عهبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێشوازی له باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەبوکاروان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان كرد.
لە دیدارێکدا باس لە ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان کرا ،هەروەها گفتوگۆ کرا لە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تیایدا جەختکرایەوە لەسەر بە ئارامی بەڕێوەچوونی پرۆسەی بانگهشەی هەڵبژاردن و گرنگی بەشداری هاووڵاتیانی کوردستان لەپرۆسەکەدا ،چونکە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق لەزۆر ڕووەوە جیاوازە لە خولەکانی ڕابردوو،ئەمەش پێویستە هانی دەنگدەران و کاندیدان بدات بۆ ئەوەی سەکۆی پەرلەمان بکرێتە مەیدانی داکۆکی کردنی ڕاستە قینە بۆ پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی گەلەکەمان و کارکردنی بەردوام و پێکەوەیی بۆ زامنکردنی مافە بە دەستنەهاتووەکان.
لە کۆتایی ئەو دیدارەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ڕوونیکردەوە کە ئامانجی یاساکە بریتیە لە چەسپاندنی دادپەروەری و گەڕانەوەی ماف بۆ کەسانی شایستە ،پشتگیری و پشتیوانی هەموولایەکیشی بەگرنگزانی بۆسەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052