ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

13.10.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و لەتەوەری یەکەمدا راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین، دەخرێتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە تەوەرێکی کۆبونەوەکەدا، راپۆرتی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچونن سەبارەت بە بەرەوپێشچون و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چاکسازی و رێکخستنەوەی باج و چەند راسپاردەیەک بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەخرێنەروو.


زۆرترین خوێندراو