ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یهكهمی 2021 د.ھەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ھۆکاری گران بوونی نرخی نەوتی سپی و غاز پەیوەندی بە حکومەتەخۆجێیەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی و بازاڕی نێودەوڵەتییەوە ھەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا گفتوگۆھەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، ھەرگرفتە و ھۆکارەکەشی جیاوازە.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، گرفتی غاز پەیوەندی بە چاککردنەوەی پرۆژەی غازی کۆرۆمۆرەوە ھەیە کە لەلایەن کۆمپانیای دانا غازەوەچارەسەر دەکرێت و بەنیازە لە چەند رۆژەی داھاتوودا بەرھەمەکانی بۆ دوو ئەوەندە و بەرێژەی ٥٠٪ بەرزبکاتەوە.
لەبارەی گرانبوونی نەوتی سپییەوە، ھەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدڕاڵی بەڵێنی داوە بۆ ھەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوت دابین بکات و لە ١ی ئەم مانگەوە بینێرێت، بەڵام تا ئێستا بڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی ناردووە.
وتیشی، لەم رۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتەدەکەن کە حکومەتی فیدڕاڵی ناردوویەتی.
لەبارەی گرانبوونی بەنزین و گازۆیلەوە باسی لەوەکرد، ئەمانە لە پاڵاوگە ناوخۆییەکان بەرھەمناھێنرێن، ھەریەک لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی نەوتی خاو بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان نادەن، بۆ ئەمەش پشتییان بە بازاڕی نێودەوڵەتی بەستووە.
دەشڵێت، لە ئێستادا بازاڕی نێودەوڵەتی خواستێکی زۆری لەسەرە و بەرھەمھێنانیش کەمە.
لەبارەی دابین کردنی بەنزین و گزۆیلەوە، ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، "داوامان لە بازرگانەکانی کردووە لە ھەر شوێنێکەوە بەنزین بھێنن کار ئاسانییان بۆ دەکەین و دەرفەتیان بۆ دەرەخسێنین".
لەبارەی ئەگەری گرانبوونی نرخی غازەوە و ئەو رێکارانەی بەرامبەر بریکارەکان دەگیرێنەبەر، پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای کرد، لە ئێستادا غاز لە سلێمانی گراننەبووە، لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان و چاودێری بازرگانی بەوردی چاودێری ئەم بابەتە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، '' دڵنیایی بە ھاووڵاتییان دەدەین کە قەیران دروست نابێت و نرخی غاز بەرزنابێتەوە و لێپێچینەوەمان لەگەڵ بریکارەکانی غاز کردووە و لەمەودوا لێپێچینەوەکانمان توندتریش دەکەین''.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052