به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی داواكارێك ئاراسته‌ی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕێن ده‌كات

19.10.2021
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەم کۆرۆنا کاریگەری زۆری لەسەر خەڵکی دەڤەری راپەڕین هەیە و هەمیش ڤاکیسن کاریگەری ئەرێنی لەسەریان هەیە. ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسانەی لەم ماوەیە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، زۆربەیان لە تەمەنی خوار 35 ساڵین.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە رانیە وتی: "لەگەڵ پزیشکەکانی دەڤەری راپەڕین بۆمان دەرکەوتووە، کۆرۆنا زۆر کاریگەری لەسەر دانیشتووانی دەڤەری راپەڕین هەیە، زۆربەی ئەو گەنجانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە تەمەنی خوار 35 ساڵەوەن".
وتیشی: "ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە تووشی کۆرۆنا دەبن زوو باری تەندروستیان تێکدەچێت، دەتوانم بڵێن بۆ کۆرۆنا بەرگریان کەمترە، بۆیە دەبێ زۆر ئاگایان لە خۆیان بێت و زیاتر خۆیان بپارێزن، لەبەرامبەردا ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە کاریگەری باشی لەسەریان هەبووە، هیچ کەس نییە لەو سنوورە ڤاکسینی وەرگرتبێت و تووشی کۆرۆنا بووبێت و لە نەخۆشخانە بێت، ئەم دوو زانیارییە زۆر گرنگ و دەبێ خەڵکی دەڤەری راپەڕین بە هەندی وەربگرن و رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن و خۆیان بپارێزن، لە هەمانکاتدا ڤاکسین وەربگرن".

K24 – رانیە

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەم کۆرۆنا کاریگەری زۆری لەسەر خەڵکی دەڤەری راپەڕین هەیە و هەمیش ڤاکیسن کاریگەری ئەرێنی لەسەریان هەیە. ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسانەی لەم ماوەیە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، زۆربەیان لە تەمەنی خوار 35 ساڵین.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە رانیە گوتی: "لەگەڵ پزیشکەکانی دەڤەری راپەڕین بۆمان دەرکەوتووە، کۆرۆنا زۆر کاریگەری لەسەر دانیشتووانی دەڤەری راپەڕین هەیە، زۆربەی ئەو گەنجانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە تەمەنی خوار 35 ساڵەوەن".

گوتیشی: "ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە تووشی کۆرۆنا دەبن زوو باری تەندروستیان تێکدەچێت، دەتوانم بڵێن بۆ کۆرۆنا بەرگریان کەمترە، بۆیە دەبێ زۆر ئاگایان لە خۆیان بێت و زیاتر خۆیان بپارێزن، لەبەرامبەردا ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە کاریگەری باشی لەسەریان هەبووە، هیچ کەس نییە لەو سنوورە ڤاکسینی وەرگرتبێت و تووشی کۆرۆنا بووبێت و لە نەخۆشخانە بێت، ئەم دوو زانیارییە زۆر گرنگ و دەبێ خەڵکی دەڤەری راپەڕین بە هەندی وەربگرن و رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن و خۆیان بپارێزن، لە هەمانکاتدا ڤاکسین وەربگرن".

زۆرترین خوێندراو