په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیارێك له‌ باره‌ی وانه‌بێژان ده‌دات

23.10.2021
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارێكی له‌ باره‌ی وانه‌بێژانه‌وه‌ ده‌ركرد، له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌" پێتان ڕادەگەیەنین لە ئێستادا بەکارھێنەری قوتابخانەکان دەسەڵاتی سڕینەوە و زیادکردنی وانەبێژیان ھەیە".
ده‌قی بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی:
بۆ سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکان
بابەت - سڕینەوە و تۆمارکردنی وانەبێژەکان لە سیستمی e-parwarda
پێتان ڕادەگەیەنین لە ئێستادا بەکارھێنەری قوتابخانەکان دەسەڵاتی سڕینەوە و زیادکردنی وانەبێژیان ھەیە ، وەدەبێت وانەبێژی نوێ فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەبێت و وانەبێژ نابێت لە دوو شوێن تۆماربکرێت تەنھا لەو قوتابخانەیە بنوسرێت کەبەشەوانەی زیاتری ھەیە ، لەئەگەری دووجار ناوی دووەمی دەسڕدرێتەوە بۆیە بەشەوانەکەی بەدروستی لە سیستم داخڵ بکرێت ، وە ئەگەر مامۆستایەک تەکمیلەی پێکرابوو تەنھا لەو قوتابخانەیەی میلاکە ناوی بنوسرێت .
تێبینی :
رۆژی پێنج شەممە ٢٨-١٠-٢٠٢١ دەسەڵات لە بەکارھێنەری قوتابخانەکان وەردەگیرێتەوە بۆ زیادکردن و سڕینەوەی وانەبێژەکان
لەگەڵ ڕێزدا
خۆگر خالید اسماعیل
سەرۆکی لیژنەی e-parwarda
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

زۆرترین خوێندراو