عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود: زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت

23.11.2021
جەماوەر نیوز
لە چوارچێوەی ئەو خزمەتانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دەکات (١١١٤١) پارچە زەوی دابەشدەکرێت.
لەو بارەیەوە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود،  وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیار درا : لەسەر تەرخانکردنی زەوی بۆ (١١١٤١) هاوڵاتی لە میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و جینۆسایدکراوان و زیندانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال لە سنوری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان.
ڕوونیشکردەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەزارەتی شارەوانی ڕاسپاردووه‌ کە کاری پێویست ئەنجامبدات بۆ دابینکردنی زەوی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە (کەلار ، کفری).

زۆرترین خوێندراو