وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی: بودجەیەک بۆ چارەسەری کێشەی خوێندکاران تەرخاندەکرێت

24.11.2021
جەماوەر نیوز
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە کە بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانبکرێت بۆ چارەسەری گرفتی خوێندکاران.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بودجەکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەشەناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاریکردنی قوتابیان و خوێندکاران خەرجدەکرێت.
بڕی دەرماڵە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ئەو شارەی کە دەوامییان تێدا دەکرد، ئەگەر بەشەناخۆییان وەرنەگرتایە 100 هەزار دینار، ئەگەر بەشەناوخۆییشیان وەرگرتایە 60 هەزار دینار بوو، هەروەها بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە شارەکانی خۆیان دەوامیان دەکرد 40 هەزار دینار بوو.
لە ساڵی 2014 و دوای قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران پێدانی دەرماڵە لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگیراوە.

زۆرترین خوێندراو