زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌كان دواده‌خات

24.11.2021
جەماوەر نیوز
لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە دوادەخرێن.
لەسەرداوای خوێندكاران و پاش گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بڕیاردرا بەدواخستنی تاقیكردنەوەكان لەو كۆلێژ و پەیمانگایانەی كە تاقیكردنەوەیان هەیە.
بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە دوادەخرێن و خوێندكاران لە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو  2021/12/5 دەست بەتاقیكردنەوەكانیان دەكەن

زۆرترین خوێندراو