وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 7 ملیار دیناری بۆ هاوكاری خوێندكاران پێویسته‌

25.11.2021
جەماوەر نیوز
توانا نەجەف, بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بۆ هەر مانگێك پێویستیان بە زیاتر لە 7 ملیار دینارە بۆ هاوكاری خوێندكارانی زانكۆ و هێشتا بەرچاویان روون نییە بەچی رێژەیەك پاڵپشتی دارایی خوێندكاران دەكرێت.
توانا نەجەف لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە كردووە ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندكاران خەرج دەكرێت وەكو هاوكارییە و دەرماڵە نییە، پێش ساڵی 2014یش وەك هاوكاری بۆ خوێندكاران خەرجكراوە.
رونیشیكردووەتەوە، خوێندنی باڵا و دارایی و دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران میكانیزمی جێبەجێكردنی ئەو پاڵپشتییە دادەڕێژن، بۆ هەر مانگێك پێویستیان بە زیاتر لە 7 ملیار دینارە بۆ هاوكاری خوێندكاران.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، بەكۆی گشتی 150 هەزار و 560 خوێندكار لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا دەخوێنن، 84 هەزار و 505 خوێندكاریان لە بەشە ناوخۆییەكاندان.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ