جەماوەر نیوز
ئه‌مشه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د. وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ده‌بێت هاووڵاتیان هۆكاری هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ حكومه‌ت روون بكه‌نه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ هێمای بۆ ئه‌وه كرد هه‌روه‌ك ده‌زانن رێژه‌ی تاوان و كووشتن له هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه، رێنماییه نوێیه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی چه‌ك زۆر تووندن و زۆر لایه‌نی گرنگ رێكده‌خاته‌وه. داواشی له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد، په‌نا نه‌به‌نه به‌ر هه‌ڵگرتنی چه‌ك، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت، ده‌بێت به فه‌رمی له حكومه‌ت داوای مۆڵه‌ت بكات.
وه‌زیری ناوخۆ روونیكرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له سۆشیال میدیا به چه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، بانگ‌كراون و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه. دواشیكرد، خۆیان له‌م بابه‌ته دوور بخه‌نه‌وه و به بابه‌تی دیكه خۆیان سه‌رقاڵ بكه‌ن.
وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیكرده‌وه، ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت ده‌بێت ته‌مه‌نی 21 ساڵ بێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی: " له‌هیچ بڕگه‌یه‌كی یاساكانی عێراق بابه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك رێك نه‌خراوه، ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، به گوێره‌ی یاساكه پرسی چه‌كمان چاره‌سه‌ر كردووه، پڕۆژه یاسای چه‌ك زۆر هه‌ستیار و گرنگه".
وه‌زیری ناوخۆ ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی یاسا هه‌ڵگرتنی چه‌ك ئه‌و پڕسه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ناتوانێت تاوانبار سزا بدات".
وه‌زیری ناوخۆی روونیكرده‌وه، یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك مه‌ترسی نییه، هیچ لایه‌نێكیش دژی ئه‌وه‌ی دیكه به‌كاری ناهێنێت، بابه‌تی سزادان ده‌چێته لای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ر، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك به قاچاخ ده‌ستكه‌وتبێت و گروپه تیرۆریستییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری بهێنن، دواجار ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سزاكه به‌سه‌ر تۆمه‌تبار ده‌سه‌پێنێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ر كه‌سێك چه‌كی جه‌نگی راده‌ست بكاته‌وه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش پێشتر مۆڵه‌تی چه‌كی هه‌بووبێت دواجار بۆ نوێكردنه‌وه سه‌ردان بكات و بۆ ئه‌وه‌ش نه‌شێت مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ تازه بكرێته‌وه، چه‌كه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت و قه‌ره‌بووی ماددی ده‌كرێته‌وه.