وەزیری پێشمەرگه: جموجۆڵی داعش کەمبووه‌ته‌وه‌

28.12.2021
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا رایگه‌یاند، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی كوردستان میحوەرەکانی 1ـی گەرمەسێر و  2ـی (قەرەتەپە ـ حەمرین)ـی بەسەرکردەوە.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، لەدوای بڕیاری ئەنجومەنی باڵای بەرگری وەزارەت بۆ دووبارە رێکخستنەوە و سەنگەرسازی، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، میحوەری 1ـی گەمەسێر و 2ـی قەرەتەپە ـ حەمرینیان لە سنوری گەرمیان بەسەرکردەوە.
لەو دیدارەدا، وەزیری پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە بایەخەوە تۆندوتۆڵکردنی زیاتری سەنگەرەکانی بەرگری و تێکشکانی تەواوەتی تیرۆریستانی لەناوچەکە شیکردەوە.
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند،  "کردەوە دڕندانەکانی ئەم دوایانەی داعش، سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی ناوچەکه ناشێوێنێت، وەک هێزی پێشمەرگەش لە راوەدوونانیان بەردەوام دەبین".
وەزیری پێشمەرگه راشیگەیاند، دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، جموجۆڵی تیرۆریستان لەو ناوچانە کەمبۆتەوە.

زۆرترین خوێندراو