توركیا ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی بۆردومان ده‌كات

28.12.2021
جەماوەر نیوز

فرۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌یه‌كیان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆردومان كرد.
له‌وباره‌وه‌یه‌وه‌ قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، "کاژێر 04:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوو جار ناوچەی کوێرەکانییان لەنزیک گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای شارباژێر بۆردوومان کردووە".
کامەران عوسمان حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت رووداوی راگەیاند، "بۆردوومانەکە ناوچەیەکی دەشتایی گرتووەتەوە لە بناری چیای ئاسۆ و ناوچەیەکی نیشتەجێبوون نەبووە، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

زۆرترین خوێندراو