له‌ هه‌ولێر نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ دیاریكرا

03.01.2022
جەماوەر نیوز
ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی موەلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: "بۆ مانگی 12 لە هەولێر 42 دینار بۆ هەر یەک کاتژمێر تێکڕای ئیشکردنی موەلیدە داندراوە، نرخەكەكەش دوو جۆرە و وەكوو یەك نییە".
سەبارەت بە نرخی هەر ئەمپێرێكیش، قارەمان مەولوود گوتی: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە دوو جۆرە 10 هەزار دینار تا 16 هەزار دینار بۆ ئەو شوێنانەی كە بەپێی خشتە كاریان نەكردووە، بەڵام ئەو شوێنانەشی بەپێی خشتە كاریان كردووە لە نێوانی 10 هەزار دینار بۆ 12هەزار و 750 دینارە".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەی مانگی 11 لە نێوان نۆ هەزار بۆ 12 هەزار دینار بووە.
لەناو شاری هەولێر زیاتر لە هەزار موەلیدە و لە دەورووبەریش 900 موەلیدەی ئەهلی هەن.

زۆرترین خوێندراو