دوو كەس بە پارەی ساختەوە دەستگیرده‌كرێن

04.01.2022
جەماوەر نیوز
لەبازگەی ئاسایشی بانمەقان بڕی 7 ملیۆن و 300 هەزار دیناری ساختەی عیراقی دەستیبەسەردا گیرا. كە ویستویانە داخڵی شاری سلێمانی ببن. 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە: هێزەكانمان لەبازگەی بانمەقان دوو كەسیان دەستگیركرد بەناوەكانی  (ع.و.م) و (م.ف.ح) كە بەڕەگەز لەنەتەوەی عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان، بڕی 7 ملیۆن و 300 هەزار دیناری عیراقی  لەجۆری 50 هەزاری ساختەیان پێبووەو ویستویانە لەڕێگەی بازگەكەمانەوە بەئۆتۆمبێلێكی جۆری قەمەرە رەنگی رەش  داخڵی شاری سلێمانی ببن. 
ئەوەشی خستوەتەڕوو: یەكێك لەتۆمەتبارەكان پێناسی باری شارستانیەكەشی ساختەیەو  بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ