ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرا

07.01.2022
جەماوەر نیوز
فەرماندی میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای کەرکووک رایگەیاند، چەند مووشەکێک ئاڕاستەی میحوەرەکەیان کراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7ی كانونی دووه‌می 2021 نووری حەمەعەلی، فەرماندەی رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگه‌یاند "چەند مووشەکێک ئاڕاستەی میحوەرەکەمان کراون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە".
سەبارەت بە شوێنی تەقاندنی مووشەکەکان، فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە میحوەرەکە وتی "لەناو پردێ قەڵایەکی لێیە و لە پشتی ئەو قەڵایەوە مووشەکەکان تەقێندراون".
ئەو فەرماندەیە باسی لەوەشکرد، ئامانجی مووشەکەکان هێزەکانی پێشمەرگە بووە، بەڵام هیچ زیانێکی لێنکەوتووەتەوە.
لەو بارەوە وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کاژێر 07:25ـی ئێوارە مووشەکەکان لە رۆژهەڵات و باشووری ناحیەی پردێ بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاڕاستە کراون و لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ