وته‌بێژی حكومه‌ت: 200 ملیاره‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم

12.01.2022
جەماوەر نیوز
ڕایگەیاند، بڕیاری ناردنی 200 ملیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیاری ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا دوێنێ سێشەممە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند کراوە و ئومێدەوارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم بڕە پاره‌ بگاتە هەرێمی کوردستان.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاردرا پەیوەندیی و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لە بواری بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بودجە و چاودێریی داراییدا برەو پێ بدەن.

زۆرترین خوێندراو