له‌ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

16.01.2022
جەماوەر نیوز
ماوەی 6 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگیراوە و تەنها پلەبەرزكردنەوەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە كاری لەسەر دەكرێت، بەپێی بڕیاری وەزیری پێشمەرگە پلەی نزیكەی 6 هەزار ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگە بەرزكرایەوە.
بەبڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پاڵپشت بەماددەی (چواردە) لە سیستەمی ژمارە (٦) ساڵی ٢٠١١ و پەیڕەو (نیزامی) ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە، تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨) ساڵی (٢٠٠٧)، ئاماژە بەفەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە (٦٠٣٣) لە ٤/١٢/٢٠١١، تایبەت بە ڕێنمایی پلەبەرزكردنەوەی كارمەندان. پلە بەرزكردنەوە بۆ (٥٧٨٧) پلەدار و پێشمەگەی سەر بەدیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە دووخشتەی جیاواز بۆ ئەیلولی ٢٠٢١ ئەنجام درا.
ئەمە لەكاتێكدایە ، لە ساڵی 2016 ەوە و بە بڕیاری حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی تەواوی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم ڕایگیراوە و هیچ كاریان بۆ نەكراوە.

زۆرترین خوێندراو