له‌ هه‌ولێر سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی پشووه‌

19.01.2022
جەماوەر نیوز
 ئێوارەی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکدا نووسینگەی پارێزگای هەولێر  بڵاوکردەوە سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای هەولێر پشووە.
دەقی راگەیەندراو نووسینگەی پارێزگای هەولێر:
بەهۆى پێشبینیەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەش و هەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە:-
یەکەم/ بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت.
دووەم/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.
سێیەم/ ئه‌م بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

زۆرترین خوێندراو