جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهیهنراوێك بڵاویكرهوه چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڵیان كوتابووە سەر هاوڵاتییەك
مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیان كوتابووە سەر هاوڵاتییەك و پارەیان لێسەندبوو .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەپۆلیسی سلێمانی تۆماركرد كە چوار ئافرهت هەڵیان كوتاوەتە سەری و بەزۆر پارەیان لێسەندووە ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران .
دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس ، سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر سەرجەم تۆمەتباران كە چوار ئافرهتن دەستگیربكرێن و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .
لەئێستادا تۆمەتباران :
ش ، أ ، ف لەدایكبووی 1998
ه ، ز ، ب لەدایكبووی 2000
ز،ح،ت لەدایكبووی 1999
ك ، ح ، ت لەدایكبووی 1991
بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .