وڵاتی دۆمینیکا پێدانی پاسپۆرت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گرێت

12.05.2022
جەماوەر نیوز
لە راگەێندراوێکدا حکومەتی دۆمینیکا رایگه‌یاند پێدانی مافی هاوڵاتیبوون به‌ هاووڵاتییانی ژماره‌یه‌ك وڵات بان کراون، لەناویشیان هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
لە راگەێندراوەکەی حکومەتی دۆمینیکادا هاتووە: چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، کەرکوك، ئامێدی، سۆران، رانیە، زاخۆ و لالش ناتوانن بە مەبەستی وەبەرهینان مامەڵەی وەرگرتنی مافی هاوڵاتبوون و پاسپۆرتی دۆمینیکا ئەنجامبدەن.
ئەو وڵاتانەی حکومەتی دۆمینیکا بانیکردوون، جیا لە هەرێمی کوردستان هەریەك لە سودان، کۆریای باکوور، روسیا و بێلاروسیاشی تێدایە.
ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان ماوه‌ی چەند ساڵێکە لەرێگەی پێشکەشکردنی مامەڵەی بازرگانی و وەبەرهێنان لە وڵاتی دۆمینیکا، پاسپۆرت و مافی هاووڵاتیبوون بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان وەردەگرن.

زۆرترین خوێندراو