ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڕۆژی دوو شەممە 16ى ئایارى 2022، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیان لە ژمارەیەک کەسوکارى سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان كرد.
لەدیدارێكدا گفتوگۆکرا لەبارەى هەندێ داواکارى ڕەوای کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەتایبەت پرسی هێنانەوەى ڕووفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان، سەربارى تاوتوێکردنی دۆزینەوەى میکانیزمێکی گونجاو بۆ پرسی چۆنێتی ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەمەبەستی ناساندنەوە و هێنانەوەى ڕووفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان.
هەردوولا جەختیانكردەوە كە پشتیوانی داوا ڕەواکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بکەن و بۆ لەمەودواش بەباش زانرا کە نوێنەری ڕێكخراوەكانی تایبەت بە پرسی شەھیدان و ئەنفالكراوان و نوێنەری كەسوكاری ئەنفالكراوان بەشدار بن لە پرۆسەی ھەڵدانەوە و ھێنانەوەی ڕووفاتەكانی ئەنفالكراوان بۆ زێدی خۆیان لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052