جەماوەر نیوز
ئەمرۆ چوار شەممە ۱ ی حوزەیرانی۲۰۲۲ عهبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت
پێشوازی لە مامۆستا مەلا عهبدوڵڵا حهمە موراد، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی خورماڵ كرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا سەبارەت هەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ وەک شوێنەوارێکی دێرینی ئایینی لە هەرێمی کوردستان ، کە لەساڵی ۱٨ی کۆچیدا دروستکراوە و مەدرەسەی پێگەیاندنی چەندین زانا وشاعیر و شوێنی فتوادان و چارەسەری کێشەکۆمەڵایەتییەکان بووە و لەئێستادا پێویستی بە پشتیوانی و هاوکاری هەیە بۆ نۆژەنکردنەوە. وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و بەڵێنیدا کە پشتگیرییان بکات بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی کارئاسانیکردن بۆ پرۆژەکەیان.